تشرینی دووه‌م 11, 2023 15:44 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمارچوو بۆ ڕیاز

ئایەتۆڵڵلا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی چەنددەقە لەمەوبەر بۆبەشداری کردنی لەکۆبوونەوە ودانیشتنی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ،چووبووعەرەبستانی سەعودی

 

 

کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ڕیاز وبە مژاری فەلەستین بەرێوەدەچێت ، داواکاری ئێران بۆبەرێوەچوونی  ئەم کۆبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یەک  مانگ لەمەوبەر.دوابەدوای پەلامارە دڕندانە وجەناتبارەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە ، سەرۆک کۆمار دوابەدوای زەنجیرە جمووجووڵ گەلێکی دیپلۆماتیک ولەوتووێژی تەلەفونی وحوزۆری لەگەڵ سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی ، پێوشوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکار ئیسلامی بوو کە ئەم کۆبوونەوەیە شەممە بە میوانداری سەرۆکی دەورەیی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕیازی عەرەبستان بەرێوەدەچێت.سەرۆک کۆمار هەروەها لە پەراوێزی ١٦ هەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئیکۆ لە تاشکەندی ئۆزبەکستان سەرباری پیداگری لەسەر پێویستی داسەپانی زەخت وگوشاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی جەنایەتی زایۆنیەکان ، لەسەر گرینگایەتی جێبەجێکرانی ڕێکاری بەرباس لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ بڕانی پێوەندی سیاسی وئابووری وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وەکوو ڕێکاری پیشپێگرانە ، جەختی کرد/.