پەلاماری ڕاکتیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکەی سەربازی ڕژێمی زایۆنی
حیزبوڵلای لوبنان بنکەیەکی لۆجستیکیی ڕژێمی زایۆنیی بە ڕاکت کوتا.
خۆراگریی ئیسلامیی لوبنان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەلاماری کردۆتە سەر گرووپی پشتیوانیی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی جێبەجێ کردنی هەڵمەتی پاراستنی کەرەستە جەنگییەکانی لە بنکەی "بیاض بلیدا" هەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیردراو. لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی داگیرکەرانی ئیسراییلی و پشتیوانی لە خەڵکی زوڵملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە و خۆڕاگریی قارەمانانەیان، دەستیان داوەتە هێرش کردنە سەر ژمارێک لە زایۆنییەکان. حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی رابردوویش بە دەرکردنی پێنج بەیاننامەی یەک لە دوای یەک باسی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە جۆراجۆرەکانی خۆی دژ بە داگیرکەرانی ئیسراییلی لە سنوورەکانی لوبنانی کرد کە لە کاردانەوە بە جەنایەتی داگیرکەران لە غەززە و تیرۆری ڕۆژنامەوانان و میدیاکارانی کەناڵی ئەلمەیادین ئەنجام دراون.