کانونی یه‌که‌م 02, 2023 15:35 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی ئاسایشتی ئیسرائیل: بەگشتیی حەماس فیڵی لیی کردووین

کاربەدەستێکی ڕژێمی زایۆنی دەڵیی : سەرۆکانی حەماس دوای دۆزێنەوەی شێوازی دزەکردنە ناوسوپای ئەم ڕژێمە ، وردیاتی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسایان بە دوورلە دەزگەی هەواڵگری ئیسرائیل لەنێوان خۆیان دا ئاڵووێر کرد وتیل ئابیب یان بە گشتیی فرێودا

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی ئیسرائیلی دەبێژێت حەماس بەرلەئەنجامدانی پەلاماری ٧ی ئۆکتۆبر "هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا" ئیسرائیلیان بە باشی فرێووداوە. ڕۆژنامەی جرۆزئالم پوست هەینی نووسیی: بڕێک لەسەرچاوەکانی ئاسایشتی ئیسرائیل بەرئاوردەکەن کە سەرۆکانی حەماس لەوان "محەممەد زیف" فەرماندەی کەتائیبی قسام " ویەحیا سنوار" سەرۆکی حەماس لە غەززە لە کۆنترۆڵ وچاودێری زۆری دەزگەی هەواڵگری ئیسرائیل ئاگاداربوونە ولەشێوە ی نهێنی بۆ گواستنەوەی پەیام لە نێوان خۆیاندا کەڵکیان وەردەگرت. جرۆزاڵم پوست لە درێژەدا نووسیی: سەرچاوە ئاسایشتیەکان بڕوایان ئەمەیە کە زەیف وسنوارسەرباری چاودێری هەواڵگریانەی ئیسرائیل ، پەیامەکانیان لە نێوان خۆیاندا دەگواستەوە. لێکدانەوەکان باس لەوەدەکەن کەحەماس بۆدزەکردن ونفوزلەبەرواری حەوتی مانگی ئۆکتۆبەر" تفاقی ڕێکووپێکی " ئەنجام داوە بە جۆرێک کە کاربە دەستی پلەبەرزی دەزگەی ئاسایشتی ئیسرائیل ئەوی بە " فرێوی زۆرباڵا" وەسف کردووە.