کانونی یه‌که‌م 02, 2023 16:00 Asia/Tehran
  • داواکاری بلینکێن لە عێراق بۆ پاڕێزرانی سەربازانی ئەمریکیی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئانتۆنی بلینکێن لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ، خوازیاری پاسەوانی ئەم وڵاتە لە دامەزراوە بوهێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراق بووە. وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی هێزە ئەمریکیەکانی ئامادەبوو لە عێراق وهەروەها شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیەکان قسەی کرد

"مەتیو میلر" وتەبێژی وزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکرانەوەی بەیاننامەیەک لێکدانەوەیەکی لەبارەی ڕاوێژکاری تەلەفونی ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ محەممەد شیاح سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا بە دەستەوە.

لەدۆخێکدا کە پەلامارەکانی ئەم دواییەی گروپی خۆڕاگری لەعێراق بە دامەزراوەسەربازی وپرسنیلە ئەمریکیەکان لە پشتیوانی کردن وداکۆکی لە فەلەستینیەکان بەردەوام بووە، وەزیری دەرەوەی حکۆمەتی بایدن خوازیاری پاسەوانی کردنی حکۆمەتی عێراق لەئەمریکیەکان بووە بەپیی ڕەوایەتی واشنتۆن، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە حکۆمەتی عێراق داوای کرد هەتا پێبەند بێت بە وادەو بەڵێنەکانی خۆی بۆ پاڕاستنی هەموو دامەزراوە کانی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق. بە قسەی مەتیو میلروەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سودانی وتوویەتی کە هێزە ئەمریکیەکان بە پێی داوەت وبانگهێشتی حکۆمەتی عێراق لەم وڵاتە دان .