کانونی یه‌که‌م 02, 2023 16:17 Asia/Tehran
  • دەسدرێژی ئاسمانی زایۆنیستی بۆسەرگردوپەڕی دەمیشق

میدیا فەرمیەکانی سووریا بەیانی شەممە لەبیسترانی دەنگی چەند تەقینەوە لە گردوپەڕی دەمیشق هەواڵیان دا

میدیا ڕەسمیەکانی سووریا بەیانی شەممە لە دەسدرێژی ئاسمانی سووریابۆسەر گردوپەڕی دەمیشق هەواڵیان دا.پاش ئەمە میدیا سووریەکان لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوە لە گردوپەڕی دەمیشق هەواڵیان دابوو.

وەزاڕەتی بەرگری سووریاچەند ساعەت دواتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەدافەندی ئاسمانی سووریا زۆربەی موشەکە هاوێژراوەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنی پێوشوێن گرتووەوتەقاندویەتیەوە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ساعەت ١:٣٥ی بەیانی ئەمڕۆسوپای ئیسرائیل دەسدرێژی ئاسمانی لە جەولانی داگیرکراوی دەسپێکرد وناوچەگەلێکی لە دراوسێیەتی شاری دەمیشق داوەتە بەر پەلامار . لەدرێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزەکانی پەدافەندی ئاسمانی ئێمە وەڵامی موشەکە دەسدرێژکارەکانیان داوەتەوە وزۆربەی ئەوانیان تەقاندووەتەوە.وەزاڕەتی بەرگری سووریالە بەشێکی ترلە بەیاننامەکە دا وتوویەتی ئەم پەلامارە ی ڕژێمی زایۆنی زیانی گیانی نەبووە وتەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە. فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەشێوەی جۆربەجۆربە بنپێکردنی هەرێمی ئاسمانی لوبنان یالەڕێگەی بەرزایە داگیرکراوەکانی جۆلان بەرەوئامانج گەلێک لەڕۆژهەڵات وباکووری ڕۆژئاوای سووریا پەلاماری موشەکی ئەنجام ئەدەن .