کانونی یه‌که‌م 02, 2023 17:39 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی بۆسەربنکەوناوەندی سوپای ئەمریکا لە سووریا

کاربەدەستێکی سەربازی ئەمریکایی لەپەلاماری موشەکی بۆسەربنکە وپێگەی ئەلشەدادی لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیدا

کاربەدەستێکی سەربازی ئەمریکایی ئەمڕۆ شەممە بە کەناڵی سی ئین ئینی وت کە بنکە وناوەندی ئەلشەدادی لە پارێزگەی حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیانی ڕۆژی هەینی کەوتە بەرپەلاماری موشەکی. بە قسەی ناوبراو هێشتا لەزیانە ماڵی وژێرخانەییەکانی ئەم پەلامارە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاونەکراوەتەوە. پەلاماری موشەکی ڕۆژی ڕابردوو لەحاڵێکدا ئەنجام بووە کە لەماوەی حەوتەی ڕابردوو ولەگەڵ دەسپێکرانی تەقەوەستان وئاگربڕلە غەززە ، ئەم پەلامارانە وەستابوو. بنکە وناوەندەکانی ئەمریکا لەعێراق و سووریا لەدەسپێکرانی شەڕلەغەززە هەتا ئێستاکە دەیان جار دراوەنەتە بەر پەلاماری بە ڕۆکێت وفرۆکەی بێ فڕؤکەوان ودەیان سەبازی ئەم وڵاتەیش برینداربوونە. ئەبولحسێن حەمیداوی سکرتێری گشتیی گوردانەکانی حزبۆڵڵای عێراق شەممەی حەوتەی ڕابردوو وتبووی کە پەلامارەکان لەدژی بنکە وناوەندەکانی ئەمریکا هەتا کاتێک کەئەم وڵاتە پەلامار بۆسەر داگیرکەران بەردەوام بکات ، ڕاناگرێت.