شەوی کارەساتبارلە ڕۆخی خۆرئاوایی ، داگیرکەران لەشکەریان کێشا بۆ شاەری تۆباس
کانونی یهکهم 10, 2023 15:59 Asia/Tehran
سەربازانی زایۆنی لە کاژێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ چوونە ناو شاروگۆندەکان لەڕۆخی خۆرئاوایی ولەگەڵ گەنجانی فەلەستینی تێکەڵچوون
ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی لەکاژێرەکانی نێوەشەوی ئەمڕۆ نۆزدەی سەرماوەزشایەتی هاتنی سەربازانی زایۆنی وتێکەڵچوون لەگەڵ خەڵک بوون، چەند فەلەستینی برینداروژمارەیەکیش بەدێل گیران.شاری تۆباس ،لەباکووری ڕۆخی خۆرئاوایی شایەتی توندترین تێکەڵچونەکان لە کاژیرەکانی بەیانی بوو ، سەرچاوە خۆجییەکان وتیان کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی زایۆنی بەترۆمبیل ونەفەرهەڵگرو لودێرچوونە ناوشارەکە وتێکەڵچوونی توند لەنێوان ئەوان وگەنجانی خۆڕاگری دەستیپێکرد. ماڵپەڕی عەرەبی ئەلجەید نووسیی: کە لودێرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە نزیک بینای پۆلیسی شاردەستیان دایە ڕۆخاندنی دوکانەکان وتەک ئەنگیوەکانی ئیسرائیل لەسەر بانی بیناکان سەقامگیر ببوون.