دیدارووتووێژی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ووەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە ژنێڤ
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وعەرەبستان ئەمڕؤ چوارشەممە لە ژنێڤ دیدارووتووێژیان کرد
حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وفەیسەڵ بن فەرحان وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وعەرەبستانی سعودی کەلەژنێڤ دان ئەمڕؤ چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز دیدارولەبارەی پێوەندیەکانی دوو لایەنە وگۆڕانکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بەتایبەت دۆخی غەززە وتووێژیان کرد.حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە سێشەممە ٢١ی سەرماوەز بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی جیهانی پەنابەران لە سەرووی شاندێک گەیشتە ژنێڤ .سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی بریارە ئەمڕۆلەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبێت ووتاربدات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەوی ڕابردووش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تونیس ولوبنان لەهۆتێلی شوێنی نیشتەجیی بوونی دا دیداروتووێژی کرد. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وهاوتا سەعودیەکەی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جەدە یش دیدارووتووێژیان کردبوو.