ڕاپۆرتی نێویۆرک تاێمز لە کاروکردەی نامرۆڤانەی زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە
کانونی یهکهم 16, 2023 13:42 Asia/Tehran
بەپێی ڕاپۆرتی نێویۆرک تاێمز ، هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لانی کەم ٦گۆڕستانیان ،لە باکووری کەرتی غەززە داوەتەبەرپەلامار وبەگشتیی لەناویان بردووە
لەوڕاپۆرتەدا هاتووە کەهێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەوتی پەلامارەدڕندانەکانیان بۆ سەرکەرتی غەززە ، گۆڕستانی فەلەستینیەکانیان داوەتە بەردەسڕێژ. بەپێی ڕاپۆرتی میدڵ ئیست مانیتۆر" نێویۆرک تاێمزلە ئامادەکردنی ڕاپۆری خۆی لە وێنەی سەتەلایەتی وڤێدیۆیی کەڵکی وەرگرتووە. نێویۆرک تاێمز ئاماژەی دایە ئەم خاڵە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەشێک لەگۆڕستانی تونسی لەمەڕدامەزرانی بنکەیەکی سەربازی کاتی لە گەڕەکی شوجاعیە ی غەززەیان لەناوبردووە. لەدۆخی ئێستاکەدا شەڕی دژوارلە باکوور وباشووری کەرتی غەززە لەنێوان سوپای ڕژێمی ئیسرائیل وگروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەئارادایە.