پێنج شەهیدلەپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر قۆتابخانەیەک لە "یونس
لەپەلاماری فڕؤکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر قۆتابخانەیەک لەخان یونس لە باشووری غەززە ، کەئاوارەفەلەستینیەکانی تیدایە، پێنج کەس شەهید کران ودەیان کەسیش برینداربوون
لەپەلاماری بەیانی هەینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرماڵی بنەماڵەی "ئەبونەسر" لەناوچەی ئەلمەسکەر ئەلغەربی" لەڕۆژئاوای خان یونس لانی کەم پێنج کەس لەوان چەند زارۆک شەهید وژمارەیەکی تریش برینداربوون ، قوربانیانی ئەم پەلامارە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسرهەرلەوشارەدا.هەروەها لەپەلامارە بە توپخانەکانی بەیانی هەینی ڕژێمی داگیرکەربۆسەرچەندشوێن لە شاری خان یونس دەیان کەس شەهیدیابرینداربوون
لەپەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی ئاوەدان لەنزیک نەخۆشخانەی کوەیتی لە ڕەفەح لە باشووری غەززەیش دەیان کەس شەهید یابرینداربوون کە هەموویان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەبۆیوسف ئەلنەجاری ئەم شارە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی داگیرکەر هەروەها گەڕەکە ئاوەدانەکان وماڵەکان لەدەیرلبەلح ، غەززە، ئەلنەسیرات وجبالیایان دایەبەر دەسڕێژ. لەم پەلامارانە ژمارەیەک لە شارومەندان برینداربوون.