شەهادەتی دوو خەباتکاری تری حزبۆڵڵا لەباشووری لوبنان
بزوتنەوەی حزبۆڵڵای لوبنان لە شەهیدکرانی دووخەباتکاری تری ئەم بزوتنەوەلە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی لەباشووری ئەم وڵاتە هەواڵی دا
بزوتنەوەی حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لەدرێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری ئەم وڵاتە ، دووخەباتکاری ئەم بزوتنەوە شەهیدبوون. "موسامحەممەد مستەفا"جەهادلە شارۆچکەی بیت لیف لەباشووری لوبنان و"حەسەن موسائەلزیقە"لەڕێگای قودس شەهید بوون. هەرلەم پێوەندیەدا ڕاپۆرت دراوە کە ئەمڕۆیەکشەممە کۆمەڵێک لە زانایان وخەڵک لە شاری سوورتەرمی شەهید "رزوان عەلی حەمودی" حاج باقر" کەلەڕێگای قودس شەهید بوو، بەخاک سپارد.لەلایەکی تر حزبۆڵڵاڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی پادگانی ئیسرائیلی ئاویویم "یان 'بە چەک داوەتە بەر دەسڕێژ کە بەهۆیەوە زیانی زۆرلەسەربازانی زایۆنی دراوە.خەباتکارانی حزبۆڵڵا هەروەها بنکە وناوەندی فەرماندەیی ڕژێمی زایۆنی لە نزیک شارۆچکەی زایۆنی "ئایون مناحم" وشوێنی سەقامگیرکرانی ترۆمبیلەسەربازیەکان وسەربازانی ئەم ڕژێمە لە دەوروبەری گوندی هونینی لوبنانیان بە چەک داوەتە بەر دەسڕێژ.