ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین
شاروومەندانی یەمەنی بە بەڕێوەبردنی چەندین ڕێپێوانی بەربڵاو، پشتیوانیی تۆکمە و تەواوی خۆیان لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و ئامادەیی تۆکمە و تەواویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.
خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ بە ڕێپێوانی بەرفراوان لە شارە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەدا پشتیوانی خۆیان لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین دەربڕی و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتوانی پارێزگای سەعدە ئەمڕۆ بە ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەم پارێزگایە کۆبوونەوەیەکی گەورەیان بەڕێوەبرد بە دروشمی "هاوپەیمانیی پشتیوانی لە کەشتیی ئیسراییلی، نامانترسێنێت".
لەم ڕێپێوانەدا بەیاننامەیەکیش خوێندرایەوە، کە تێیدا گەلی یەمەن ئامادەیی تۆکمە و تەواوی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و بژاردەیەک ڕاگەیاند.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە: ئێمە وەکوو گەلی یەمەن ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئیسراییل و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان. ئێمە هەروەها وشداریش دەدەینە ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵیان پێوەدەنرێت بۆ هێرشکردنە سەر یەمەن و داگیرکردنی خاکەکەمان.