ڕێپێوانی بەربڵاوی یەمەنەییەکان لە سەعدە بۆ پشتیوانیکردنی غەززە
ڕێپێوانێکی بەربڵاو لە ژێر ناوی "تا سەرکەوتن لەگەڵتانین و ئەمریکا ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات" لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکوری یەمەن بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ستایشی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی غەززە، خۆڕاگریی فەلەستین و بەرەی خۆڕاگری. یەمەنییەکان لەم بەیاننامەیەدا بە پێشوازی لە هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی نەیارەتییان کردووە لەگەڵ چوونە نێو هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ پاراستنی گەمییەکانی ئیسراییل، بە تووندیش دەستیان دایە شەرمەزار کردنی دامەزرانی پردێک بۆ یارمەتیدانی دوژمنی زایۆنی. یەمەنییەکانی بەشدار لەم ڕێپێوانە بێدەنگە کردنی ڕژێمە عەرەبییەکان بەرامبەر بە ڕەنج و ئازاری گەلی فەلەستینیان بە تووندی شەرمەزار کرد و هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی دانی دەرفەتی زیاتر بە ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی زیاتر لە غەززەیشیان ئیدانە کرد.
هەروەها ڕێپێوانانی یەمەنی ڕایانگەیاند: داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەموو گەلانی جیهان دەکەین بەردەوام بن لە فشارەکانیان و تووڕەیی دەربڕینیان بەرامبەر بە کوشتن و قەڵاچۆکردنەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەدا. ئەوان هەروەها داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد کە چەکی بایکۆتی ئابووری کەل و پەلی ئەمریکایی و ئیسراییلی و کۆمپانیاکانی پشتیوانیان بەکاربێنن.