کانونی یه‌که‌م 31, 2023 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای وشدارییدان بە ئەمریکا لەبارەی هەرچەشنە کردەیەک دژ بەو وڵاتە، وتی: هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەک ئامادەن.

یەحیا سەریع وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەحاند شوێنهاتەکانی هەرچەشنە گرژییەکی قورس دژ بە وڵات و خەڵکەکەمان و هەروەها هەموو ئەو وڵاتانەی ئەمریکا لەهەوڵی دەسوەردان یان ڕاکێشانیان بۆ پاراستنی کەشتییەکانی دوژمنی زایۆنین، وشداریی دەدەن.

ناوبراو وتی: هیزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ بەرەڤانی و بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژکارییەک لەچواارچێوەی ئەرک و بەرپرسایەتییە دینی و نیشتمانییەکانیان، لە ئەنجامدانی هەرکارێک کە پێویست بکا، درێخی ناکەن.

وتەبێژی هیزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی: هەڵوێستی ئێمە لەهەمبەر پرسی فەلەستین و ستەم دەرحەق بە گەلی فەلەستین، لێبراوانەو بنچینەییەو جیا لە گۆڕانکاریی و کێشەو ئاستەنگەکان ناگۆڕدرێ.

محەممەد ئەلبەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش شەوی هەینی وتی: هیزە چەکدارەکانی یەمەن هۆگری بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکان.

ئەلبەخیتی وتیشی: هەر بەو جۆرەی یەمەن لە شەڕی ئەخلاقی دژ بە هاوپەیمانیی ئەمریکی سەرکەوت، لە هەر نەبەردێکی سەربازیشدا ئەگەر پەلاماری بکرێتەسەر، سەردەکەوێ.

ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵا هەروەها جەختی کرد؛ بێتوو پاپۆڕە ئەمریکییەکان هێرش بکەنەسەر یەمەن، ئەوان ڕاستەوخۆ دەکەنە ئامانج و ئەمریکییەکان ئاگاداری جیددیی بوونی ئەو بڕیارەن.

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری یەمەنیش پێی داگرت: فەلەستین دەبێ لەچنگ داگیرکەرانی زایۆنی رزگار بکرێت.

عەبدولعەزیز بن حبتور سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری یەمەن، دەسدرێژکاریی دڕندانەی زایۆنیەکان بۆسەر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززەی شەرمەزار کردو وتی: پێویستە گشت ئۆممەتی ئیسلامی پاڵپشتی خەڵک بن لە فەلەستینی داگیرکراو و هاودەنگیان لەگەڵدا ڕابگەیێنن.

سەرپەیڤ