پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر گەڕەکی زاحییەی بەیروت
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە پەلامارێکی خۆفڕی لەلایەن ڕژیمی زایونیستی یەوە کراوەتە سەر نوسینگەی بزاڤی حەماس لە ناوچەی موشریفیەی هەڵکەوتوو لە زاحیەی باشووری بەیرووت.
هەواڵدەری لوبنان ڕایگەیاند کە ئەو خۆفڕەی ڕژیمی زایونیستی بینایەکی لە دەڤەری زاحیەی بەیروت بە سێ مووشەک داوەتە بەر پەلار و لەئاکامی دا چەند کەس شەهیدو بریندار بوون.
لەئاکامی ئەو پەلامارەدا ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس و دوو فەرماندەری گوردانەکانی قەسام شەهیدکراون.
ساڵح محمد سلیمان عاروری یەکێک لە سەرۆکانی سیاسی و جەنگی فەلەستینی و جێگری مەکتەبی سیاسی ئەو بزاڤەیە کە ڕۆڵی هەبوە لە دامەزراندنی لقی جەنگی حەماس لە لێواری ڕۆژئاوا.
ناوبراو پازدە ساڵ لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایونیستی دا بوو دواتر لە فەلەستین دوور خرایەوەو لە لوبنان دەژیا.
لەئێستادا هێزە ئاسایشیەکان ئەو بینایەیان گەمارۆ داوەو چەند سەرچاوەیەکیش ڕادەگەیەنن کە چوار کەس شەهید بوون.
لەدوای ئەو کردەوە تیرۆریستیەی زایونیستەکان گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین پێداگریان کرد کە تۆڵەی ئەو شەهیدە دەکەنەوە.محمد عەلی حوسی سەرۆکی کومیتەی شۆڕشگێرێ یەمەنیش ڕایگەیاند کە ئەو دڕندەکاریە کە بەدەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر لوبنان دێتە ئەژمار بەتوندی شەرمەزار دەکەین، هاوکات گروپگەلی خۆڕاگری عێراقیش هەرئەو تیرۆرەیان بەتوندی شەرمەزار کردوە.