کانونی دوھەم 07, 2024 14:45 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن و لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وشداریی دا بە وڵاتان لەبارەی پەیوەست بوونیان بە هاوپەیمانیی دەریایی لەژێرچاودێریی ئەمریکادا دژ بە یەمەن.

"محەممەد عەلی حوسی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە دیمانەیەکدا، وشداریی بەو وڵاتانە دا کە بەنیازن پەیوەستی هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا بن لە دەریای سور، و وتی: هەر وڵاتێک کە پەیوەستی هاوپەیمانیی پێکهێنراوی ئەمریکا بێ، ئاسایشە دەریاگەڕییەکەی لەکیس دەچێ و بەرەوڕووی ئاگری مووشەکەکانی ئێمە دەبێتەوە.

سوپای یەمەن لەچەند حەفتەی ڕابردوودا بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین وپشتیوانی لە موقاوەمە لە کەرتی غەززە، چەند گەمیی رژیمی زایۆنی لە دەریای سور و گەرووی "باب المندب" بەئامانج گرتووە.

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش پێشتر پێی داگرتبوو: هەتا کۆتایی دەسدرێژکاریی سەر کەرتی غەززەو تاوانی دژ بە برادەرانی فەلەستینی، درێژە دەدەین بە هەڵمەتی سەربازی دژ بە دوژمن.

سەرپەیڤ