کانونی دوھەم 10, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە وەڵامی حەتمیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەکدارانی یەمەنی لە دەریای سوور گەلێک بەئازار دەبێ.

سەفەر ئەسوفی ڕۆژی دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی دەریای سوور وتیشی: ئەمریکا بە پەلاماردانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن تەقەی لەخۆی کرد، بەم زووانە شاهیدی شتێک دەبن کە دڵخۆشتان دەکات.

هێزە چەکدارەکانی یەمەم دەیەمی بەفرانبار لە بەیاننامەیەکدا باسی شەهید بوونی ژمارێک جەنگاوەری دەریایی خۆی لە پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دەریای سووری کردبوو.

ژەنەراڵ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: هێزەکانی دوژمنی ئەمریکایی پەلاماری سێ بەلەمی جەنگیی ئێمەیان دا و ١٠ کەس لە هێزەکانی ئێمەیان شەهید کرد.  وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد کە هێزی ئەمریکایی بەرەوڕووی دواهاتەکانی پەلاماردانی بەلەمە جەنگییەکانی ئێمە لە دەریای سوور دەبنەوە. سوپای یەمەن  لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا  بۆ پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین دەستی گرتووە بە سەر چەندین کەشتیی زایۆنی و یان ئەو گەمییانەی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشتن.

سەرپەیڤ