کانونی دوھەم 14, 2024 15:15 Asia/Tehran

پاش پەلامارەکانی سەرلەبەیانی رۆژی هەینیی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر چەند ئامانجێک لە چوار پارێزگای یەمەن، کە بەرەوووی ڕەخنەوگازندەی قورس بوویەوە، سەرکردایەتی سوپای ئەمریکا لەناوچە، رایگەیاند؛ هێرشێکی دیکە کراوەتەسەر ناوەندێکی راداری لە سەنعا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە هەواڵییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکی سامناکیان کد لە باکوری پایتەختی یەمەن وپاشان، پشت ڕاست کرایەوە کە فڕگەی سەنعاو دەورووبەری ، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە هەواڵییەکان لە یەمەن رایانگەیاند، پێگەی ئاسمانیی "ئەلدلێمی" لەباکوری سەنعا کراوەتە ئامانج، هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی وتی کە هێرشی ئەمڕۆی سەر یەمەن بەشێوەی یەکلایەنەو لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامی گرتووەو لەبەراوەرد لەگەڵ شەوی ڕابردوو، "زۆر بچووک" بووە.

وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان، پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئینگلیز و ئەمریکا بۆسەر یەمەنیان بە کردەیەکی سەرەڕۆیانەو بەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لێکداوەتەوەو بەتوندی ڕەخنەیان لێ گرتووە.

سوپای یەمەن لەکاردانەوەی بەرایی بە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر ئامانجگەلێک لە یەمەن، چەندین مووشەکی گرتە پاپۆڕ و گەمیی و کەشتیی دەسدرێژکاران لە دەریای سور.

ئەندامێکی پلەبەرزی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمریکاو ئینگلیز تاوانی دەسدرێژکااریی ئەم دواییەی سەر یەمەن دەدەنەوە، وتی: ئێمە دەتوانین ئامانجەکانی هاوپیوەند بە ئەمریکاو ئینگلیز لەناوچەدا بپێکین و ئەو وەڵامەی بە دوژمنی دەدەینەوە زۆر قورستر دەبێ.

محەممەد ئەلبەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکاو ئینگلیز هەڵەیەکی گەورەیان ئەنجامداو تاوانەکەشی دەدەنەوە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وتی: پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆسەر یەمەن، دەبێتەهۆی ناسەقامی زیاتر لە رۆژاوای ئاسیاو هەروەها لاوازیی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە ناوچەدا.

واسیلی نەبنزیا کە لە کۆڕی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان قسەی دەکرد، وتی: "وەها هەنگاوگەلی بیرتەسک و نەشیاو، بارودۆخی ئاسایشیی، ناجێگیر و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ناوچەیی لاواز دەکا."

هاوکات لەگەڵ تاوسەندندی ڕەخنەو گازندەکان لە هێرشەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، وەزیری دەرەوەی کوباش دەسدرێژکاارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەنی شەرمەزار کرد و گوتی کە ئەو چەشنە کردانەی ئەمریکاو ئینگلیز، تەنیا دەبێتەهۆی هاندانی زیاتری رژیمی ئیسرائیل بۆ ژینۆسایدی زیاتر لە غەززەدا.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو شەڕە بێ هۆیەی ئەمریکاو ئینگلیز دژ بە یەمەن، سەروەریی یەمەن، یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشێل دەکاو ئاشتی و ئاسایشی ناوچە دەخاتەمەترسی.

سەرپەیڤ