عەلی قەحووم: ئەمریکا و بەریتانیا باجی قورسی دەسدرێژییەکەیان دەدەنەوە
ئەندامی باڵای ئەنساروڵای یەمەن پێیداگرت: ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەنییەکان بەردەوام دەبێ و جێی شانازی و سەربەرزیمانە کە تا سەرکەوتنی فەلەستین و لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینییەکان بین.
عەلی قەحووم، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا و ئینگلیز باجی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر یەمەن دەدەنەوە و لەم کارەیان پەژیوان دەبنەوە، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە ڕاناگرین و دەستدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن کاریگەری لەسەر یەمەن نەبووە و ڕێگر نابێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەنیەکان بۆ پاڵپشتی کردنی غەززە. قەحووم جەختیێ کرد: ئەمریکا و ئینگلیز باجی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر یەمەن دەدەنەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمەیش بۆ پشتیوانی لە غەززە ناوەستێت. شەڕ هێشتا هەر بەردەوامە و ئەمریکییەکان و ئینگلیزییەکان لە دەستدرێژی کردنەسەر یەمەن پەشیمان دەبنەوە و باجێکی قورسیش دەدەنەوە. قەحووم سەبارەت بە ڕۆڵی یەمەن لە پاڵپشتیکردنی غەززە ڕایگەیاند کە یەمەن لەسەر ئاستی حکومەت، ڕێبەرایەتی، هێزە چەکدارەکان، توانای سەربازی و گەلی مەزنی خۆی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە تا سەرکەوتن.
قەحووم سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بە خراپ نیشان دانی هەڵوێستی یەمەنییەکان وتی کە قسەکانی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە بەنیازە یەمەن وەک گرووپێکی تیرۆریستی پێناسە بکات بیخاتە نێو بڕگەی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی دەستدرێژیی ئەمریکا و بەریتانیادایە بۆ سەر یەمەن.