ڕێپێوانی بەرفراوانی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە غەززە
خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ بە سازدانی ڕێپێوانێکی بەرفراوان جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان لە، گەلی ستەملێکراوی فەلەستین پێشاندا.
هەزاران هاووڵاتیی یەمەنی لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکوری ئەو وڵاتە بە ڕێپێوان، پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندو تاوانکاریی رژیمی زایۆنی دژ بە فەلەستینیان شەرمەزار کرد.
یەمەنییەکان لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو ڕێپێوانە، هەروەها پەلامارەکانی ئەمریکاو ئینگلیز دژ بە یەمەنیان شەرمەزار کردو ڕایانگەیاند، ئەو هێرشانە، ڕێ ناگرن لە پاڵپشتیی گەلی یەمەن، لە فەلەستینیەکان.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەی خەڵکی یەمەن لەژێر ناوی"لە داکۆکی کردن لە فەلەستین، پاوەجێ و مکوڕین. ئەمریکا سەرچاوەی سەرەکیی ترۆریزمە"دا، هاتووە: هەڵوێستی یەمەن لەمەڕ پاڵپشتی لە فەلەستین و دەکارگرتنی هەموو تواناو پتانسێلەکەمان لەو ئاراستەدا، پاوەجێ یە.
خەڵکی یەمەن لەو ڕێپێوانە بەرفراوانە، داکۆکیان کرد لە هەڵمەتی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان لە، بەئامانجگرتنی کەشتییە زایۆنی-ئەمریکییەکان و پێش گرتن بە چوونی کەشتیەکان بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان.
خەڵکی یەمەن هەروەها داوایان لە نەتەوە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرد، بێ دەنگەیان لەهەمبەر تاوانکارییەکانی تەلاویڤدا بشکێنن. ئەوان هەروەها داوایان لە ئازادەکانی جیهانیش کرد، ئاستی بایکۆتی کاڵای زایۆنیستی و ئەمریکی، بەرفراوانتر بکەن.