کانونی دوھەم 21, 2024 12:00 Asia/Tehran

حیزبوڵلای لوبنان ڕایگەیاند کە سێ بنکەی جەنگی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی لە باکووری فەلەستینی داگیراو کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری حیزبوڵڵا کۆبوونەوەی چەکدارانی داگیرکەریان لە دەوری بنکەی خربەماعر"ی چەند بنکەیەکی جەنگی ئەو ڕژیمەیان لەنێوان دوو بنکەی سماقەو ڕەمسای نێو کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعا کردۆتە ئامانج.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە هێزەکانی خۆڕاگری لە پەلامارێکی مووشەکی دیکەدا شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایونیستیان لە جەبەل نەزر"یش کردۆتە ئامانج و زۆر بەوردی پێکاویانن.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە درێژەی ئەو ڕاگەیاندراوەی دا دەڵێ کە هێزەکانی حیزبوڵڵا پێگەو بنکەی داگیرکەرانی زایونیستیان لە کەفەرشوباش بە مووشەک کوتاوەو زیانیان بە هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر گەیاندوە.

سەرپەیڤ