وریاییدانی بەرپرسی فڕاکسێۆنی حیزبوڵڵا بە ڕژیمی زایۆنیستی
بەرپرسی فڕاکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پارلمانی لوبنان، وریایی دا بە ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئه نجامدانی هەرچەشنە هەڵەکاریەک لە لوبنان.
محمد ڕەعد" لەمیانەی ڕێوڕەسمی یادو بیرەوەری شەهیدی ڕێبازی قودس فەزڵ عەلی سەلمان" لە باشووری لوبنان وێڕای وریاییدان بە رأیمی زایۆنیستی سەبارەت بە کردنی هەرچەشنە هەڵەکاریەک لە لێکدانەوەکانی لە لوبنان، پێداگریشی کرد کە ئەوەی کە لە گۆڕەپانی شەردا چارەڕوانی ئەو ڕژیمە دەکا گۆڕستانە.
ڕەعد وتی دوژمنی زایۆنیست لەدوای ناکامی و شکانەکەی لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجەکەی لە غەزە بۆ ترساندنی لوبنان و بەربڵاوترکردنی سەر هەوڵ دەدا تاکوو شارۆچکەنشینە باکوریەکانی خۆی دڵنیا بکاتەوە کە بگەڕینەوە بۆ شارۆچکەکانیان.
ئەو پارلمانتارە لوبنانیە وتی: وریایی دەدەینە دوژمنی زایۆنیست لەپەیوەند لەگەڵ هەرچەشنە هەڵەکاریەک لە لێدانەوەکانی سەبارەت بە لوبنان و لێرە هەرتەنیا چاوەڕوانی گۆڕستانەکان بن، چونکە ئێمە ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن وسەرجەمی ئەم کارانەش بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ پەلاماری ئەو ڕژیمە بۆسەر غەزە بەڕێوە دەبەین تاکوو هەم لە وڵاتەکەمان وبەرژەوەندی نیشتمانیمان پارێزگاری بکەین و هەمیش یارمەتی دەری خەڵکی زۆرلێکراوی غەزەو فەلەستین بین.