کانونی دوھەم 30, 2024 15:30 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی سێشەممە ڕایگەیاند؛ سەعدە لە باکووری یەمەن وەبەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کەوتووە.

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر باکوور یەمەن لە کاتێکدایە کە «عبدالملک العجری» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی سێشەممە وشداری داوە: تەشەنەپێدانی شەڕ و پەلاماری دژ بە ئێمە، هەرگیز نابێتە ڕێگاچارە بۆ قەیرانەکەی دەریای سوور. ئەلعەجەری وتیشی: تەشەنەپێدانی شەڕی دژ بە ئێمە، هەرگیز پێش بەوە ناگرێ یەمەن دەسبەرداری یارمەتیدانی فەلەستین بێت.

ناوبراو پێشتریش ئاماژەی دابوویە پەلامارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن و ئەو پەلامارانەی لە ئاراستەی بەردەوام کردنی پاڵپشتیان لە ڕژێمی زایۆنی زانی و ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ئاسایشی دەریای سووری خستۆتە مەترسییەوە.

ئەلعەجەری پێی داگرت: تەنیا تێپەڕینی گەمیی ئیسراییلی و یا ئەو گەمییانەی بار بۆ ئەم ڕژێمە دەبەن، قەدەغەیە، بەڵام ئەمریکا هەوڵ دەدات دۆخەکە وا بنوێنێ کە ئێمە هێرش دەکەینە سەر هەموو گەمییەکان. 

سەرپەیڤ