شوبات 05, 2024 08:30 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی رابردوو رایانگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی مووشەکیی کردۆتە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی.

هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان دەستیان دایە کوتانی مۆڵگەی هێزە زایۆنییەکان لە بەرزاییەکانی "تله الکوبرا " هەڵکەوتوو لە سنووری لوبنان. حیزبوڵلای لوبنان هەروەها رایگەیاند شارۆچکەی زایۆنی نشینی "ئەیون مەناحم" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی بە موشەک پێکاوە و زەبری قورسی لە داگیرکەران داوە.

خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها هێرشیان کردە سەر ژمارێک هێزی داگیرکەری ئیسراییلی لە شارۆچکەی یەرئون لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو. 

سوپای ڕژێمی زایۆنیش لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا چەن ناوچەیەکی سنووری لوبنانی تۆپباران کردووە. 

سەرپەیڤ