شوبات 07, 2024 10:00 Asia/Tehran

کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی ئەمبری ئینگلیز رایگەیاند کە گەمییەکی ئینگلیزی لە دەریای سوور و لە نزیکی بەندەری حودەیدە وەبەر هێرشی درۆنی کەوتووە.

کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی ئەمبری ئینگلیز رایگەیاند کە بە هۆی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر گەمیی بارهەڵگری ئینگلیزی لە ئاوەکانی ڕۆژاوای پارێزگای حودەیدەی یەمەن، ئەم گەمییەی زەبری قورسی لێکەوتووە. شایانی باسە ئەم گەمییە کە بە ئاڵای "باربادۆس" لە دەریای سور تێدەپەڕی، زەبروزیانی گیانی نەبووە.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن دوبەدوای تەشەنەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غززە، ڕیگایان نەداوە بە هیچ گەمییەکی ئەم ڕژێمە و یان ئەو گەمییانەی کە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن، کە لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب تێپەڕن.

هێرشکرانە سەر گەمیی ئینگلیزی لە کاتێکدا ڕوویداوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ میدیا لۆکاڵەکانی یەمەن، باسی پەلاماری سەربازیی سەرلەنوێی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتەیان کردووە و نووسیان کە هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە سێ جار ڕۆژهەڵاتی شاری سەعدەیان کوتاوە.

سەرپەیڤ