بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە هێرشکردنە سەر گەمیی ئەمریکایی و بەریتانی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر گەمییەکی ئەمریکایی و گەمییەکی بەریتانیایی.
یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە چوارچێوی وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دژ بە یەمەن، هێزی دەریایی یەمەن دوو هەڵمەتی سەربازی لە دەریای سوور بەڕێوە بردووە.
سەریع وتیشی: لە هەڵمەتی یەکەمدا گەمیی ئەمریکایی "ستارناسیا"ـمان دایە بەر هێرش و لە هەلمەتی دووەمیشدا گەمیی بەریتانیایی «مورنینگ تاید»ـمان کوتا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی: لە چوارچێوی بەرگریی یاسایی و ڕەوا لە وڵاتی یەمەن و خەڵکەکەی، هەڵمەتی سەربازیی زیاتر دژ بە ئامانجی ئەمریکایی و بەریتانیایی لە دەریای سوور و دەریای عەرەب ئەنجام دەدەین. یەحیا سەریع وتیشی: تا ئەو کاتەی گەمارۆ لەسەرغەززە هەڵنەگیردرێ و دەسدرێژیی کرانەسەر فەلەستینییەکان ڕانەگیردرێ، ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتە سەربازییەکانمان لە دەریای سوور و دەریای عومان دژ بە گەمییە زایۆنییەکان و هەر گەمییەک کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕوات. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتێکی بە دەست گەیشتووە سەبارەت بە قەومانی ڕوداوێک لە مەودای ٥٧ مایلیی ڕۆژاوای پارێزگای حودەیدەی یەمەن لە دەریای سوور. هەروەها کۆمپانیای ئاسایشیی دەریایی ئامبری"ی ئینگلیزش رایگەیاندبووە کە گەمییەکی ئینگلیزی وەبەر هێرشی درۆنی کەوتووە.
ناوچە جۆراوجۆرەکانی یەمەن لە ماوەی ڕۆژانی ئەمدواییەدا کەوتوونەتە بەر پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا وبەریتانیا. ئەم پەلامارانە لە ئاراستەی وەبن گوشارنانی یەمەندایە بۆ ئەوەی کۆتایی بێنێ بەو گەمارۆ دەریاییە بە سەر ڕژێمی زایۆنیی داسەپاندووە.