شوبات 15, 2024 13:00 Asia/Tehran

سەرچاوە عیبری زمانەکان، ڕایانگەیاند؛ لەباشوری لوبنانەوە، شاری "صفد" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو، مووشەکباران کرا.

بەپێی ڕاپۆری میدیا زایۆنییەکان و دوابەدوای هەڵمەتیی مووشەکیی بەرفراوانی سەرشاری "صفد" لەباکوری فەلەستینی داگیرکراو کە لەباشوری لوبنانەوە ئەنجامی گرت، زەنگی مەترسی لە بەشە جیاجیاکانی ناوچەی "الجلیل علیا" یان ئەلجەلیلی سەرەوە، بەرگوێ کەوت. هەر لەوبارەوە شارەوانی شارەکە ڕایگەیاند: خەساری جیددی لە پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە "سەفەد" کەوتووە.

وتەبێژی سوپای داگیرکەری ئیسرائیلیش وتی: پێگەی سەرکردایەتی باکوری سوپای ئیسرائیل، کەوتووەتەبەر هێرشی مووشەکی.

پەیامنێری کەناڵی١٤ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند، مووشەکێک ڕاستەوخۆ گیراوەتە بینایەک لە شاری "صفد" کە زیانی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوە عیبری زمانەکان هەروەها رایانگەیاند، لە هێرشی مووشەکیی سەر شاری "صفد"، زایۆنییەک کوژراو هەشتی دیکەش بریندار بوون.

ئەو هێرشە، یەک لە قورسترین هێرشەکانی چەند حەفتەی رابردوو بۆسەر، سەرزەوینە داگیرکراوەکان بووە کە لەباشوری لوبنانەوە ئەنجامی گرتووە.

بەقسەی سەرچاوە عێبری زمانەکان، زۆربەی ئەو مووشەکانە، پێگە سەربازییەکانی سوپایان لە دەورووبەری شاری "صفد" پێکاوە.

سەرپەیڤ