هێزە چەکدارەکانی یەمەن گەمیەکی بەریتانیایی وخۆفڕێکی ئەمریکیان دایەبەردەسڕێژ
هێزەچەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کەلەسەروبەندی بەرگری لە گەلی فەلەستین لە غەززە ولەوەڵام بە پەلاماری ئەمریکی وبەیتانیاییەکان بۆ سەر یەمەن گەمیەکی بەریتانیان لەکەنداوی عەدەن بەچەند موشەکی دەریایی دایە بەردەسڕێژ.
سەرتیپ یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند : لەسەروبەندی بەرگری لە گەلی فەلەستین لە غەززە کە بەردەوام دەدرێنە بەرپەلامار وگەماروی ڕژێمی زایۆنی ولەوەڵام بە پەلاماری ئەمریکاوبەریتانیا، هێزی دەریایی یەمەن بەچەند موشەک گەمی بەریتانیایی "RUBYMAR"ی کەخەرێکی تێپەڕێن لەکەنداوی عەدەن بوو دایەبەردەسڕێژ. لەم پەلامارە، زیانی قورس لەگەمیەکە کەوت بەجۆرێک کە لەحەرەکەت کەوت وئەگەریی هەیە کە نۆقم بێت. لەبەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە کە هەوڵمان دا خزمەتکارانی گەمیەکە لە ئاسایش وئەمنیەت دا دابەزن .پەدافەندی ئاسمانی یەمەن بەیاری خوای گەورە خۆفڕێکی ئەمریکایی ئیم کیو نۆی لەکاتی پەلامارکردنە سەر خاکی ئێمە بۆپشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایۆنی ، بە موشەک دایەبەر پەلامار.
هەروەها پیداگری کراوە : هێزەچەکدارەکانی یەمەن تەنیا تاویکیش لە گرتنی تەگبیری سەربازی وئەنجام دانی هەڵمەتی زۆرترلەوچەشنە لەدژی هەموو مەبەست وئامانجەکانی دوژمن لە بەرگری کردن لە یەمەن ولە لاگری وپشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین هیچ شک وگومانێک ناکەن .ئەم هەڵمەتە لە دەریای سوور ودەریای عەرەب هەتا ڕاگرتنی پەلامار بۆ سەرفەلەستینیەکان ولاچوونی گەماروی غەززە بەردەوامە .