نەعیم قاسم: خۆڕاگری هەروا بەهێز دەمێنێتەوە
جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وێرای پێداگری لەسەر هەروا بەهێزمانەوەی خۆڕاگری لە شەڕگە جۆربەجۆرەکان دا ڕاشیگەیاند، بەبێ گومان بایدێن کاریگەری شەڕەکەی غەزە لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکادا دەبینێتەوە.
شێخ نەعیم قاسم"ی جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بایدێن هاوکات لەگەڵ نزیککەوتنەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمریکا مل کەچ دەبێ، چونکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستدرێژکاریەکەی لەسەر ڕێژەی دەنگەکانی هەست پێ دەکاو ڕەنگە هەر بەو هۆیەشەوە بدۆڕێ و دواجار ئەمریکاو ئیسڕائیل تێ دەگەن کە خۆڕاگریان بۆ لەنێو ناچێ و ئەو بەرەی خۆڕاگریە هێزمەندانە هەروا بەردەوام درێژە دەدا بە ڕێگای خۆی.
شێخ قاسم وێڕای پێداگری لەسەر وەدەستهاتنی ئامانجەکانی خۆڕاگری بەپاڵپشتی خوای مەزن وتیشی یەکیەتی نێوان بەرە جۆربەجۆرەکانی خۆڕاگری بەواتای هەڵوێست و بیروبۆچوون و یەکڕیزیەکەیانە بەئامانجی ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی کە بۆتە کێشەی هەنووکە لەناوچەکەدا.
حیزبووڵای لوبنان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو و لەدوای دڕندەکاریە سامناکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین لەو کەرتە بنکەکانی ئەو ڕژیمەی لە باکوری خاکی داگیرکراو کردۆتە ئامانج کە بۆتە هۆی ترس و سامی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکانی ئەو ناوچانە و بەدەیان هەزار جار لە ترسی هێرشی خۆڕاگری ئەو سەرسنورانەیان چۆڵ کردوە.