شوبات 27, 2024 12:45 Asia/Tehran

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن وێڕای وشداریدان بە ئەمریکا لەبارەی هەرچەشنە حیساباتێکی هەڵەی دژ بە یەمەن، ڕایگەیاند، تاکاتێک کە تاوانکاریی و دەسدرێژکاریی داگیرکەرانی زایۆنی بەدژ گەلی فەلەستین درێژەی بێ، هەڵمەتەکانی سوپای یەمەن بەدژ داگیرکەرانیش بەردەوام دەکرێ.

"محەممەد ناسر ئەلعاتفی" وەزیری بەرگریی دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لەبارەی هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکارییەکانی دوژمن، ڕایگەیاند: تاکاتێک کە دەسدرێژکاریی وتاوانی زایۆنییەکان لە غەززەو گشت ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکراو درێژەی بێ، سەنعاش فەرمانبەرێتی خۆی دژ بە داگیرکەران بەردەوام دەکا.

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی سەنعا وتیشی: یەمەن پێبەندی هەموو ئەو جاڕنامەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە کە زیان بە کەرامەت و مەزنایەتی و سەروەریی یەمەن ناگەیێنن.

ئەمریکاو ئینگلیز و ڕژیمی زایۆنی دەبێ بزانن کە دەسدرێژی کردنەسەر جوگرافیا (سەرزەوین وسەروەریی وڵاتان) و بانگەشەی قەیمومیەت (سەرپەرشتی) بەسەر دەریاکاندا، ڕەت کراوەو پەسەندنەکراوە.

وەزیری بەرگریی یەمەن هەروەها پێی داگرت؛ هێزە یەمەنییەکان هەتا دوادڵۆپی خوێنیان ئامادەی شەڕ و نەبەردن و هیچ شتێک بڕیاری یەمەن بۆ بەرگریی لە خەڵکی فەلەستین ناگۆڕێ.

سەرپەیڤ