وریاییدانی ئەندامێکی باڵای ئەنساروڵڵا یەمەن بە فڕۆکە ئەمریکیەکان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەمیانەی گوتارێک دا ئاماژەی کردە خاڵی لاوازی فڕۆکە ئەمریکیەکان لەکاتی هەستان و نیشتنەوەیان لەسەر لەنگەرگەی ناوشکێنەکان و وریایی دا کە هێزە یەمەنیەکان دەتوانن لەو خاڵە لاوازانە کەڵک وەربگرن و زیانیان پێ بگەیەنن.
محمدعەلی حوسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نووسی قارەمانەکانی هێزە چەکدارەکانمان ئاگاداری خاڵی لاوازی فڕۆکە ئەمریکیەکان لەکاتی نیشتنەوەو فڕینەکانیان لەسەر ناوشکێنەکان دا هەن و هەربۆیە بە ئەمریکی و ئینگلیزیەکان ڕادەگەیەنن کە بڕیار بدەن کە بەهیچ شێوەیەک نەفڕن.
هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن بەڵینیان داوە تاکاتیک کە ڕژیمی زایۆنیستی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزە ڕانرگرێ هەڵمەتی خۆیان بۆسەر کەشتیەکانی ئەو ڕژیمە یان هەر کەشتیەک کە لەنێو دەریای سورەوە بەرەو بەندەرەکانی خاکی داگیرکراوبەڕیوە بێ هەروا بەردەوام دەکرێ.
هێزە یەمەنیەکان پێداگریان کردوە کە بەلەمەوانی لەنێو کەنداوی عەدەن و دەریای سوور بۆ هەموو کەشتیەک ئازادە و هەربۆیە با هەموو کەشتیەک جگە لە کەشتیە زایۆنیستیەکان، بەتەواوی بێ خەم بن.