بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە/شەهیدکرانی لانی کەم ٣٩فەلەستینی لە ناوەندی کەرتی غەززە
ڕژێمی زایۆنی لەدرێژەی جەنایەتەکانی خۆی لە دژی نەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین، ناوچەجۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی دایە بەرپەلامارەکانی خۆی ودوابەدوای ئەم دەسدرێژیانە لانی کەم ٣٦فەلەستینی لەناوەند وسێ فەلەستینی لەباشووری کەرتی غەززە شەهید کران
سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ئۆردوگای ئەلبریج وناوچەکانی ئەلمغراقەوئەلزەهرالەناوەندی کەرتی غەززە وباشووری شاری غەززەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی خۆیان . ڕژێمی داگیرکەر١٦٢ڕۆژە بە پشتیوانی ولاگری هەمەلایەنەی ڕۆژئاواوبۆ تۆڵەسەندنەوەی پەلاماری لەناکاوری هێزەکانی خۆڕاگری، قەڵاچووی بەربڵاوی لەکەرتی غەززە وەڕێ خستووە. ئەم ڕژێمە هەموو تێپەڕگەکانی کەرتی غەززەی داخستووە وخەرێکی بۆمباران کردنی ئەم ناوچەیەیە. بەپێی ڕاپۆرتەکان هەتا ئێستا زیاتر لە ٣١هەزارفەلەستینی شەهید بوونە . هەتا ئێستاکە هەوڵ وتەقالای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی دانیشتووانی کەرتی غەززەکەلەحەوتەمی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو دەسپێکراوە، بەهۆی لاگری هەمەلایەنەی ئەمریکا وکەڵک وەرگرتنی ئەم وڵاتە لە ئیمتیازی ڤێتۆ ، ناکارامە ماوەتەوە.