ئادار 20, 2024 13:46 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵومی فەلەستین و لە وەڵامدانەوەی پەلامارەکانی هێزی ئەمریکایی و ئینگلیزی بۆ سەر سەنعا، گەمیی ئەمریکایی "مادۆ"ـمان لە دەریای سوور مووشەکباران کردووە.

سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: یەکەی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن چەندین مووشەکی باڵداریان بەرەو بنکە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی ئیسراییل لە "ام الرشاش (ئیلات)" لە فەلەستینی داگیرکراو تەقاندووە کە بە یاریی خوای گەورە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.

ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە یاریی خوای گەورە بەردەوام دەبن لەسەر بەجێهێنانی ئەرکی ئایینی، ئەخلاقی و مرۆییان بەرامبەر بە خەڵکی زوڵملێکراوی فەلەستین.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی: هەتا ئەوکاتەی دەسدرێژییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی کۆتایی نەیەت و گەمارۆی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیردرێ، هەڵمەتە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەر بەردەوام دەبن. 

سەرپەیڤ