بنکەکانی سوپای ئیسراییل لە ژێر زەبری قورسی هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان
حیزبوڵلای لوبنان سێشەممەیش هێرشی کردە سەر مۆڵگەی زایۆنییەکان و بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازیی ڕژێمی ئیسراییل و تانکێکی سوپای ئەم ڕژێمە لە مۆدیلی "مێرکاوا"ی لە سەربازخانەی "دووفیف" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر هێرش. حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند کە مۆڵگەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیی لە بنکەی سەربازیی «جل العلام» بە گوللەی قورس پێکاوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش رایانگەیاند کە لە ترسی هاتنی درۆنی جەنگی لە لوبنانەوە، ئاژیری وشدار لە شارۆچکەی "کریات شمۆنە" و ناوچەکانی دەوروبەری لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو زرینگاوەتەوە.
تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنیش دەستی داوەتە گوللەبارانی شارۆچکەکانی «یارون»، «مارون»، «عیتا الشعب»، «کفرکلا» و «میس الجبل» لە باشووری لبنان. دەیان هەزار زایۆنیش لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری، شارۆچکەکانی نزیکی سنوورەکانی لوبنانیان چۆڵ کردووە.