ئیسرائیل دەس بەدامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو
نیسان 14, 2024 11:10 Asia/Tehran
ئیسرائیل کە لە درێژایی زیاتر لە شەش مانگ لە شەڕی غەززە ، هەموو بۆعد وڕەهەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە لاگری وپشتیوانی هەمە لایەنەی ئەمریکا داوەتە بەرڕەخنە وگازەندە ، ئێستا لەوەڵام دانەوە ی ئێران بە پەلاماری ئەم ڕژێمە بۆسەر کۆنسۆلخانەی تاران لە دێمەیشق ی سووریا دەس بە دامانی ئەنجومەنی ئاسایش بووە
"گیلعادئەردان" باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکی خێرا بۆ" وێنسا فریزر" باڵوێز ونوێنەری ماڵت کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی لەئەستۆ دایە ، خوازیاری دامەزران وپێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی خیرا ونائاسایی ئەم ئەنجومەنە لە بارەی پەلاماری ئێران بووە. باڵوێزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش کە پەلاماری ئەم ڕژێمە بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران لەدیمەشقی سووریای شەرمەزار نەکردبوو، داوای کردووە کە وەڵامی شەوی شەممەی تاران بەم دەسدرێژیە خێرا شەرمەزاربکات وبە تۆڕەیی تەواوەوە کاروکردەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە کارێکی ترۆریستی زانێوە.
«