خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە
بەهەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بە ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری سەعدەی ئەو وڵاتە، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین لە غەزەیان شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگیرانی بەخێرای ئەو شەڕەو جێگیربوونی ئاگربڕیش بوون لەو کەرتە.
خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای یەمەن و فەلەستین و بەدەستەوەگرتنی نوسراوەگەلێک بە دروشمی ئازادی و بەدژی هەڵوێستی ملهوڕانەی ئەمریکا لە ناوچەکەو جیهان خوازیاری بایکۆتی بەرهەم گەلی ئەمریکی و زایۆنیستی بوون.
ئەو ناڕازیانە پاڵپشتی خۆیان لە هەرچەشنە زۆرەملیەکی هێزە چەکدارەکان بەرامبەر بە سێکوچکەی شەرخوازی جیانی واتە ئەمریکاو ئینگلیزو دوژمنی زایۆنیست، تا کۆتایی دڕندەکاریەکانی غەزە ڕاگەیاند.
بەشداربوانی ئەو ڕێپێوانانە وێڕای ڕێزو سپاس لە بزوتنەوەی خوێندکاری لە دەیان زانکۆی ئەمریکی و ئوروپایی و سەرجەم وڵاتانی جیهان بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین، وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی خۆیان لەگەڵ ئەو خەڵکە خوازیاری کۆتای هاتنی سەرکوتکاریەکانیشیان بوون و داوایان کرد کە کەمپەینێکی ڕێکخراوو هاودەنگ بۆ بایکۆتی کەلوپەل و کۆمپانی و بانکە ئەمریکی و زایۆنیستیەکان بوون لەبەر پاڵپشتیان لەو ڕژیمە زایۆنیستیە.