May 14, 2024 12:15 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ دەسدرێژیان کردۆتە سەرخاکی یەمەن.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ئەمریکاو ئینگلیز جارێکی دیکە دەسدرێژیان کردەسەر خاکی یەمەن و بەشێوەی هاوبەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی"حودەیدە"یان لە رۆژاوای یەمەن بۆردومان کرد.

لە حەوت مانگی رابردووداو پاش پاڵپشتیی لێبڕاوانەی جەماوەر و هێزە یەمەنییەکان لە گەلی فەلەستین و دوای دەسپێبوونی هێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر کەشتییە زایۆنییەکان لە دەریای سور، ئەمریکاو ئینگلیز هەم دیس هێرشیان کردە سەر خاکی یەمەن.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ئەو رژیمە دژ بە گەلی ستەملێکراوی غەززە، کەشتیەکانی رژێمی داگیرکەر و هەموو ئەو کەشتییانەی سەربەو رژێمەن، لە دەریای سور و دەریای عەرەب و گەرووی بابولمەندەب دەکەنە ئامانج هەتا ئەو رژێمە ناچار بێ دەسدرێژییەکانی و گەمارۆی سەر غەززە کۆتایی پێ بێنێ.

سەرپەیڤ