یەمەن، پاپۆڕشکێنێکی ئەمریکی لە دەریای سور کردەئامانج
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند؛ پاپۆڕشکێنێکی ئەمریکی و کەشتییەکی رژێمی زایۆنیمان لە دەریای سور پێکاوە.
سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەوبارەوە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی سەربازییدا، پاپۆڕشکینی ئەمریکی(مەیسون)ی لە دەریای سور بە چەند مووشەکی شیاوی دەریایی کردەئامانج.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: کەشتیی "دێنسیتی" لە هەڵمەتی هاوبەشی هێزە دەریایی، مووشەکییەکان و یەکەی درۆنیی یەمەن لە دەریای سوردا، کرایە ئامانج.
یەحیا سەریع لەبارەی هۆوهەگەری جێبەجێکرانی ئەو هەڵمەتەش وتی: کرانەئامانجی کەشتیی "دێنسیتی" پاش بەزێندرانی بڕیاری قەدەغەی تێپەڕینی ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچوون، جێبەجێ کرا.
وتیشی: درێژە دەدەین بە جێبەجێ کردنی هەڵمەتە سەربازییەکانمان بەمەبەستی پشتگریی لە گەلی فەلەستین و تا کاتێک کە گەمارۆی سەر غەززە هەڵنەگیرێ و دەسدرێژکاریی بۆسەر ئەو ناوچەیە، نەوەستێ، هەڵمەتەکانیشمان ڕاناگیردرێن.