سەرۆک وەزیرانی یەمەن: شانازی دەکەین بە بوونمان لە هێڵی خۆڕاگری دا
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن پێداگری کرد کە سەنعا شانازی دەکا کە ئەندامێکی هێڵی خۆڕاگریە.
عەبدولعەزیز بن حەبتوور پێداگری کرد کە ڕیوڕەسمی ڕۆژی یەکیەتی یەمەن"مان وەدوا خست چونکا بەشدارو هاوبەشین لە خەمی گەورەی برا ئێرانیەکانمان و شەهیدبوونی ئایەتووڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهیدو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەو شاندە هاوڕیکەیان.
ناوبراو وتی: بە سەرنج دان بەوەی کە ئێران رۆڵی هەیە لە یارمەتی دانی گەلی فەلەستین کەوایە هاوخەمی یەکترین و ئێمەی سەرۆکانی خۆڕاگری کە لە تاران کۆبووینەوە تاکوو ڕیزو ئامانجی چالاکی خۆڕاگرانەی خۆمان دابڕیژین و نۆژەنی بکەینەوەو ئەوەش شایانی ڕێزە.
بن حەبتوور وتی: کە شانازی دەکا کە ئەندامی هێڵی خۆڕاگریەو ڕایگەیاند کە ئێمە بەئاراستەی هێڵی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین کارێکمان کرد کە ئەو وڵاتانەی کە بەهەزاران جۆر چەک و جبەخانەو تیکنۆلۆژیای جەنگیان هەیە ئەوەیان پێ نەکرێ.
ئێمە بۆ یارمەتی دانی خەڵکی غەزە توانیمان بوونی خۆمان لەئاستی جیهان و لەنێو دەریای سوورو عەرەب بسەلمینین و تەنانەت بشگەینە دەریای مەدیتەرانە.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن پێداگری کرد کە ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە ئەو قوربانیانە بەڕێوە برد کە کە لە ٧٥ ساڵ لەمەوبەرەوە خوێنیان لە فەلەستین دەرژێ و بەرەی خۆڕاگریش تەنیا بەرەیەکە کە وەدی هاتنی مافی نەتەوەی فەلەستین گارەنتی دەکا.