حوزه‌یران 20, 2024 13:57 Asia/Tehran

حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ یەکەم جار ڤیدیۆیەکی نۆونێو دەقەیی لەژێر ناوی" ئەوشتەی هودهود" هێناویەتی " بڵاوکردەوە وکە ناس کردن وفیلم هەڵگرتنی دروستی ئاسمانی ناوچەگەلێک لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پیشان ئەدات

ئەم ڤیدیۆیە هەروەها داگری فیلم گەلی هەوایی لە شاری داگیرکراوی حەیفا وهەروەها کۆگەی پیشەسازی سەربازی کۆمپانیای " ڕافائیل " وناوچەی بەندەری حەیفا یە کە بنکە وناوەندی سەربازی، بەندەری ناسەربازی، هێزگە، فڕگە، هەمارەکانی نەوت ودامەزراوەکانی پێتروشیمی لە ناوی دایە. لە ڤیدیۆی حزبۆڵڵاکەبەکەڵک وەرگرتن لە خۆفڕی هودهود فیلمی لیی هەڵگیراوە، بینای فەرماندەیی یەکەی ژێر دەریایی وهەروەها پاپۆڕی پشتیوانیی" ساعیر" ٤/٥" وپاپۆڕی جەنگیی" ساعیر"٥" یش بەرچاودەکەون .ئەوکارەی کە حیزبۆڵڵای لوبنان ئەنجامی دا دەتوانین تەنیا وەکوو کاروکردەیەکی " کارەساتبار" بۆ بوونی ڕژێمی داگیرکەروەسف بکەین ، چونکە بە دەستکەوتی بێ وێنە لە مێژووی تێکەڵچوونی عەرەبەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمە ڕووبەڕووین بەجۆرێک کە ئەم ڕژێمە لە درێژایی مێژووی شومی خۆی لە بەرامبەر هیچکام لە لایەنە عەرەبەکان لەگەڵ وەها پرس ومەسەلەیەک ڕووبەڕوو  نەبووەتەوە. خاڵی جیی سەرنج ئەمەیە کە ئاگادارنامەی حیزبۆڵڵا لوە ژێر ناوی" بەشی یەکەم " هاتووە: بەم مانایە کە ئەو بەشە ڕانەگەێندراوە، گرینگترە وبەشەدواترەکانی فیلمە تۆمارکراوەکە لەلایەن خۆفڕی هودهود، مەبەست وئامانجی زۆرتر لە ناوچەکانی تری فەلەستینی داگیرکراو نیشان ئەدات کە پیشاندەری دەستکەوتی گرینگی تری حیزبۆڵڵادەبێت وترس لە شکستە ستراتژیکیەکان موچرک دەخاتە جەستەی ئەندامانی سەربازی وئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی . خاڵی تریش ئەمەیە کە هەڵکەوتەبوونی هەواڵگری وتواناییەکانی حیزبۆڵڵا لەسەر هەڵکەوتەتربوونی مەیدانی ڕژێمی زایۆنی زاڵ دەبێت ودەسەڵات وتوانایی پیشپێگرانەزۆرتر دەبێت بەجۆرێک کە ڕژێمی داگیرکەر بە بیرکردنەوە لەبارەی وەڵامی حیزبۆڵڵا ودەرنجامەکانی ، بیری ئەنجام دانی هەرجۆرە کردەوەی سەربازی لەدژی لوبنان لەناوسەری دانامینێت ولەبیری دەچێتەوە.  

-

 

 

سەرپەیڤ