ته‌مووز 05, 2024 08:15 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، زیاتر لە دووسەد رۆکێتی گرتۆتە بنکەو پێگەی سوپای رژێمی ژینۆسایدکەری ئیسرائیل.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وەڵامدانەوە بە تاوانەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، بە پتر لە دووسەد رۆکێت، بنکەو پێگەکانی سوپای ئەو رژیمە تاوانکارەی کردەئامانج.

لەو هێرشانەدا، بنکەی تازەی سەرکردایەتی سەربازگەکانی "ئیلایەت"، "کاتساوتا"، "گامێلا"، یەکەی جەولان لە پێگەی "نەفەح" و بنکەی هەنگی تۆپخانەیی "یەردن" بەئامانج گیرا.

خەباتکارانی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها ناوەندی هەواڵگریی ناوچەی باکوریی "میشار" و بنکەی سەرکردایەتی تیپی "حەرمون" لە "مەعالیەی گولانی" و هەروەها پێگەی سەرەکیی"ئیلانیا" وبنکەی "تیپی گولانی" و یەکەی "ئیگور" لە سەربازگەی "شراغا"یان پێکا.

میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی هەواڵی گەیشتنی زیاتر لە بیست و پێنج درۆن لە لوبنانەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراویان بڵاو کردەوەو ڕایانگەیاند: دەنگی مەترسی لە "کەتسرین" و دەورووبەری لە باشوری جەولانی داگیرکراو، بیستراوە.

هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشی مووشەکی و درۆنیی حیزبوڵڵا بۆسەر چەند ناوچەیەکی فەلەستینی داگیرکراو، دەنگی مەترسی لە چەند شارۆچکە لەوان ، "متسوفاە" و "شلومی" لە ئەلجەلیلی ڕۆژاوایی، "کەرەم بن زەمرا" و "ڕەیحانە" لێدراوە.

سەرپەیڤ