دوو بنکەی سەربازی و ئاسمانی زایۆنییەکان کەوتە بەر هێرشی حیزبوڵا
تهمووز 08, 2024 11:10 Asia/Tehran
حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە دەیان مووشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەی سەربازیی "البغدادی" و بنکەی ئاسمانیی "میرۆن"ی سوپای ڕژێمی زایۆنی.
حیزبوڵا بە دەرکردنی دوو بەیاننامەی جیاجیا رایگەیاند کە دوو بنکەی سەربازی و ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر هێرش.
بنکەی سەربازیی "البغدادی"ی سوپای داگیرکەر یەکێک لەو بنکانەی بوو کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەبەر مووشەکبارانی ڕاستەوخۆی حیزبوڵا کەوت.
حیزبوڵا لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگر و بەشەرەفی فەلەستین لە کەرتی غەززە و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکان و بەتایبەت ئەو تیرۆرەی دوژمنی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی بوقاع ئەنجامی دا، خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی بنکەی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنییان راستەوخۆ پێکا.