نەبیل قاووق: زایۆنییەکان نوقمی دەریاییک لە ترس و نیگەرانین
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵای لوبنان پێیداگرت: زایۆنییەکان نوقمی دەریایەک ترس و نیگەرانی بوونە و مۆتەکەی شەڕی لەگەڵ لوبنان تەواو بەرۆکی گرتوون.
نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵای لوبنان وتی: ئەوە جێی شانازییە بۆ لوبنان کە ئێمە پشتی غەززەمان گرتووە و گەیشتووینە ئاستێک کە درۆنە جەنگییەکانی لوبنان لە سنوورەکاندا هێرش دەکەنە سەر ئیسراییل. درۆنە جەنگییەکانی خۆڕاگریی بانتر بوونی توانای سەربازیی ئیسراییلیان تێکشکاند. گۆمبەزی ئاسنین کە چەترێکی پشتیوانی بوو بۆ زایۆنییەکان ئێستاکە بە مووشەکەکانی خۆڕاگری تەواو تیاچووە. ئیسراییلییەکان ئێستا ئیترهیچ شتێکیان نییە بەرامبەر بە مووشەک و درۆنی جەنگی بیانپارێزێ و ئەوەش هەمان گۆڕانکاریی سەرەکی لە شەڕدایە.
قاووق وتی: ئیسراییل لە شەڕدا شکستی هێناوە و بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل دەیهەوێ حکومەت و دەسەڵات هەر لە دەستیدا بمێنێتەوە و ئەوەش نهێنیی هەڵوێستەکانی نەتانیاهوویە، بەڵام ئەوە خۆڕاگرییە کە شەرت و مەرجەکان لە مەیدان دادەسەپێنێتە سەر دوژمن و مەیدان تەنیا ڕێگای ناچار کردنی دوژمنی ئیسراییلییە بە ڕاگرتنی شەڕی دژ بە غەززە، نە پێوەندی سیاسی و بەیاننامە و تەنیا بە راگیردرانی شەڕی غەززە هێرشەکانی ئێمەیش بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو کۆتایی دێت.