پەلاماری تازەی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان پێکا.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز سێ جار پەلاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان دا. پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای یەمەن دژ بە گەمییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوور، عەرەب و مەدیتەرانە ئەنجام دەبێ.
سوپای یەمەن لە نۆڤەمبەرەوە دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنی کردۆتە سەر گەمییە بازرگانییەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی لە دەریای سوو و دەریای عەرەبدا. سوپای یەمەن بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەڕێوە دەبات. لە هەمبەردا واشینگتۆن هاوپەیمانیی دەریایی نێودەوڵدەتی بە بانگەشەی پشتیوانی کردنی گەمیوانی لە دەریای سوور و دەریای عەرەب وەڕیخست بەڵام ئەم هاوپەیمانییە بە کردەوە بەرامبەر بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەنساروڵای یەمەن شکستی هێناوە.