هەڵمەتی خۆڕاگری لوبنان بۆسەر چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەر لە باکوری خاکی داگیرکراو
تهمووز 21, 2024 10:26 Asia/Tehran
خۆڕاگری لوبنان دیسانەوە چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەری لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.
خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانمان بەئاراستەی پاڵپشتی و لایەنگری لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستیان لە دەوری بنکەی منارە تۆپباران کردو ڕۆژی هەینیش بەدەیان پەلاماری بەمووشەک و خۆفڕیان کردبوە سەر بنکەکانی ئەرتەشی ئەو رژیمە.
سنورەکانی لوبنان و خاکی داگیرکراوی فەلەستین لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە مەیدانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی بوەو هەڵمەتی بەخۆفڕو مووشەکی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی داگیرکراو بۆتە هۆی ترس و دڵەراوکەی زایۆنیستەکان.