ته‌مووز 21, 2024 18:20 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵای یەمەن: هێرش دەکەینە سەر ناخی فەلەستینی داگیرکراو

وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن پێیداگرت: سوپای ئەم وڵاتە ئامانجەکانی لە ناخی فەلەستینی داگیرکراودا دەپێکێ.

محەممد عەبدوسەلام" سەبارەت بە دەسدرێژیی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژاوای ئەم وڵاتە وتی: دەسدرێژیی ئیسراییل بۆ سەر حودەیەدە بە ئاشکرا ڕوویدا و دوژمن شەڕی بە ئاشکرا دەست پێ کرد. دەسدرێژیی ئیسراییل بۆ سەر حودەیدە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ڕوخساری شکستهێناوی دوژمن. بەڵام ئێمە ئامانجەکانمان لە ناخی فەلەستینی داگیرکراویش دەپێکین. 

"عبدالسلام" وتی": دەسدرێژییەکەی ئیسراییل هەوڵێکە بۆ پەرەپیدانی شەڕ و بنپێکردنی یاسا و ڕێساکانی شەڕ. پێنانە نێو شەڕێک لەگەڵ خەڵکی یەمەن هاسان نابێ. ڕووبەڕوو بوونەوەمان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی هیچ سنوورێک ناناسێ.

وتەبێژی ئەنساروڵا بە ئاماژە بەوەی کە "ئێمە پێبەند نابین بە هیچ یاسا و ڕێسایەکی شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی، وتیشی: ئێمە ناترسین لە تەشەنەپێدانی هیچ کێشەیەک و لە پێناو چارەسەرکرانی دادوەرانەی مەسەلەیەک هەنگاو هەڵدەگرین. ئێمە ئامادەین و توانای بەرگە گرتنی هەموو دواهاتەکانمان هەیە. شووناس و شەرت و مەرجەکانی شەڕ شوناس و چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی دیاری دەکات. ئێمە هیچ هێڵێکی سوور نابینین لە وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی زایۆنییەکاندا. ئیسراییلییەکان دەبێ هەر ئانوسات چاوەڕێی وەڵامی ئێمە بن.