ته‌مووز 23, 2024 18:26 Asia/Tehran
  • مه‌زڵوم عبدی داواى گفتوگۆ له‌ دیمه‌شق ده‌کات

فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێکی ئاراسته‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق کرد و ڕایگەیاند،"ئێمە دەرگامان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموولایەک بەتایبەت حکومەتی دیمەشق‌و باوەڕمان هەیە بۆ گەیشتن بەچارەسەر لەگەڵ دیمەشق".

مه‌زڵوم عبدی بە ئاماژە بە شەری دژی داعەش وتیشی: ساڵانێکی زۆرمان لە ژێر مەترسی‌ و شەڕدا بەسەر برد و قوربانییەکی زۆرمان دا، چاوەڕوان دەکرا لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوە بچێت، به‌ڵام تورکیا هەوڵیدا ئەو هەڵبژاردنانە بکاتە بیانوو بۆ هێرشەکانی".مه‌زڵوم عەبدی سه‌باره‌ت به‌ڕێکه‌وتنیش له‌گه‌ڵ حکومه‌تى دیمه‌شق جه‌ختی کردوه‌ته‌وه‌: "دەرگای ئێمە کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەمولایەک بەتایبەت حکومەتی دیمەشق‌ و باوەڕمان هەیە بۆ گەیشتن بەچارەسەر لەگەڵ دیمەشق".