ته‌مووز 31, 2024 16:47 Asia/Tehran
  • حیزبۆڵڵای لوبنان : شەهادەتی هەنیە ورەی خەباتکارانی خۆڕاگریی زۆرتردەکات

حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی شەهادەتی سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس ، جەختی کرد کەئەم کاروکردەیەی ڕژێمی زایۆنی ورەو ئیرادەی خەباتکارانی خۆڕاگری بۆ بەردەوامکرانی ڕێگای جەهاد وخەبات بەرزتر دەکات

لەبەیاننامەی حیزبۆڵڵای لوبنا ن لەم بارەوە هاتووە: شەهیدکرانی ڕێبەری گەورەو مەزن وبرای ئازیز"ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە بنەماڵەی بەڕێز وفیداکاریان کە دەیان شەهیدیان پیشکەش کردووە، سەرەخۆشی دەکەین. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهد ، حیزبۆڵڵای لوبنان وتی: شەهید ئیسماعیل هەنیە لە سەرۆکە گەورەکانی خۆڕاگری چاخی ئێستاکە بوو کە بە بوێری تەواوەوە لە بەرامبەرپڕۆژەی زاڵیەتی خوازانەی ئەمریکا وداگیرکەرانی زایۆنی وەستاو گیانی خۆی پیشکەش کرد وئامادەی پیشکەش کردنی بۆ مەبەستێک بوو کە بڕوای پێبوو وهەمیشە لە درێژایی ڕێگا چاوەڕوانی ئەم شەهادەتە بوو. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە عەزم  وورەی خەباتکارانی خۆراگر لە هەموو بەرەکانی خۆڕاگری بۆ بەردەوامکرانی ڕێگای جەهاد بەرزدەکات وورەیان لەبەرامبەر دوژمنی زایۆنی بەهێزتردەکات. بزوتنەوەی حیزبۆڵڵای لوبنان هەروەها ڕایگەیاند: لە خوای گەورە داوادەکەین کەئەم سەرۆکە شەهیدە مەزن وئازیزە لە ڕیزی شەهیدان دابنێت وبەرێزیان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی . ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەرکرا کە ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس دوای بەشداری کردن لە ڕێووڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێ ئێران بە هۆی پەلاماری جەنایەتکارانەی زایۆنیەکان بۆسەرشوێنی نیشتەجێکرانی لەتاران شەهید کرا.