کۆبوونەوەی جەددەو بەرپرسایەتی پێناسەکراوی وڵاتانی ئیسلامی
کۆبوونەوەی جەددەو بەرپرسایەتی پێناسەکراوی وڵاتانی ئیسلامی
لەجەنگەی ئامادەیی ئێران و تەوەری خۆڕاگریی بۆ وەڵامدانەوە بە کردە ترۆریستییەکانی رژیمی زایۆنیستی، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، دانیشتنێکی بەپەلەی لە جەددە بەڕێوەبرد.
"عەلی باقری" سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەسەرووی شاندێکدا بۆ بەشداریی لە دانیشتنی نائاسایی کۆمیتەی کارگێڕیی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەرەو شاری جەددەی عەرەبستانی سەعودی کەوتەڕێ. ئەو کۆبوونەوە نائاساییە بە بەرنامەی کاری تاووتوێی درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی بەدژ خەڵکی فەلەستین و هەروەها رەهەندو لایەنەکانی دەسدریژکاریی رژیمی تاوانکاری زایۆنی لە شەهیدکردنی شێخ ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین-حەماس و بەزاندنی سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەلایەن ئەو رژیمەوە، بەڕێوە چوو.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، بەرپرسایەتی ئاشکرای هەیە لەحاند پرسی فەلەستینداو لەبنەڕەتڕا فەلسەفەی وجودیی پێکهاتنی ڕێکخراوی ئیسلامی، بەرەڤانی لە فەلەستین ومزگەوتی ئەقسایەو هیچ کات هەڕەشەی هەبوون دژ بە فەلەستین وەک ئێستا، جیددی و بەرفراوان نەبووە، بۆیە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنەو پەسەندکراوەکانی پاڵپشتێکی بەهێز دروست دەکا بۆ هاتنەدی مافی بەرەڤانیی ڕەوای ئێران و تەوەری خۆڕاگری لەهەمبەر ترۆرەکانی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنیستی.
پچڕاندنی پەیوەندیی لەگەڵ رژیمی زایۆنی، داکۆکی لە جێبەجێکرانی بڕیاری قۆڵبەستکرانی نەتانیاهو وەک جەنایەتکاری جەنگی و داوا بۆ دادگەییکرانی لەئاستی جیهانیدا، داوای دەرکرانی رژیمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بەو رژێمەو هەروەها داکۆکی لە مافی بەرەڤانیی رەوای تەوەری خۆڕاگریی لە وەڵامدانەوە بە ترۆرەکانی ئەم دواییە، لەوێنەی ئەو خاڵ و بابەتانەیە کە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لەوان، دەتوانێ بەشێک لە بەرپرسایەتییەکانی لەهەمبەر پرسی فەلەستین و کردە ترۆریستییەکانی رژیمی زایۆنی جێبەجێ بکات.