فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان جارێکی تر خاکی یەمەنیان بۆمبەباران کرد
ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزە ئەمریکیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبۆمباران کرانی ناوەندەکانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن هەواڵی دا.
ئەمریکا وەکوو گەورەترین لاگروپشتیوانی ماڵیی ، چەکەمەنی وسیاسی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەکوژی فەلەستینیەکان ، لەکاتی دەسپیکرانی شەڕی غەززە بە ناردنی پاپۆڕەکانی خۆی بۆ دەریای سوور لە سەروبەندی ئەوەدایە لە تیل ئابیب لە بەرامبەر پەلامارەکانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن بەرگری بکات.
لەم پێناوەدا ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزە ئەمریکیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەناوبانگ بە سێنتکام لەڕاپۆرتێکدا لە پەلاماری تازە بۆ سەر بنکە وناوەندەکانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن هەواڵی دا.
فەرماندەیی هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاڤین لە بەیاننامەی خۆیدا بانگەشەی کرد بە پەلامارکردنە سەر ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلا لە یەمەن ، دوو موشەکی کرۆزی دژە گەمیی وبنکەیەکی کۆنترۆڵ کردنی زەوینی تەقاندووەتەوە/.
ئەمریکا ئیدعا دەکات، چەکەمەنی تەقێندراوولەناوبراو هەڕەشەی ئاشکرا لە دژی هێزە ئەمریکیەکان ، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئازادکرانی گەمیەوانی لە ناوئاوەکانی نێودەوڵەتی بووە.